|
|
||||
|
Hewalekan
|
ڕۆڵی گه‌نجی کورد له فینله‌ندا 31.1.2013 به مه‌به‌ستی هاوکاری وپاڵپشتی کردنی گه‌نجان وبره‌ودان به تواناکانیان سمینارێك سازکرا، له سمیناره‌که‌دا هه‌ردو چالاکه‌وانی کورد (شه‌هرام حاته‌می و هیوا بۆکانی) بابه‌تی جیوازایان پێشکه‌ش کرد، دواتر (کادری ئاندرێ) پسپۆڕ له بواری نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان و (تێرهی هیلڤۆ) په‌رستار له بنکه‌ی ته‌ندروستی کۆنتوڵای شاری هێلسینکی که له چوارچێوه‌ی تیمێکی ته‌ندروستی تایبه‌ت هاتبون سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی گه‌نج ڕێنمای جیاوازیان پێشکه‌ش به گه‌نجان کرد. وێنه‌کان تێکۆشان وخه‌بات له پێناو مانه‌وه وخه‌ونه‌کاندا- سمینار به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی هه‌لومه‌رجی کوردستان به گشتی و ڕه‌وشی په‌نابه‌رێتی به تایبه‌تی، به به‌شداری چه‌ندین که‌سایه‌تی و ڕێکخراوێی فینله‌ندی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13.9.2012 کۆمەڵەی دۆستایه‌تی فینله‌ندی- کوردی له سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فینله‌ندا به هه‌ردو زمانی فینله‌ندی و کوردی سمینارێکی له ناوه‌ندی کولتوری ستۆا ساز کرد. زیاتر
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی ڕه‌نگه‌کانمان 15.5.2012 به کردنه‌وه‌ی پێشانگا و نمایشی جل و به‌رگ وکار و چالاکی هونه‌ری و لەگه‌ڵ خستنەڕوی خواردنی کورده‌واری و پێشکه‌شکردنی هه‌ڵپه‌رکێ وموزیك و گۆرانی فۆلکلۆری، به‌شدار بوین له فیستیڤاڵیێکی ڕۆشه‌نبیری هونه‌ری نه‌ته‌وه‌کان که به ناوی ڕه‌نگه‌کانمان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌چو. وێنه‌کان Our City وCapital Helsinki 2012 World Desion ئێواره‌یه‌کی کوردی له ناوه‌ندی ستۆای شاری هێلسینکی رۆژی 28/4/2012 بە به‌شداری ژمارەیەکی بەرچاو له ئه‌ندامان و کوردانی دانیشتوی فینله‌ندا وه بائاماده بونی که‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داروناوداری کورد د. شاهۆ سه‌عید که له هه‌رێمی کوردستانه‌وه مێوانی فینکورد سۆسایه‌تی بو، ئێواره‌یه‌کی کوردی ڕێکخرا و که تیایدا بابه‌تێکی گرنگی ده‌رباره‌ی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که پێشکه‌شی ئاماده‌بوان کرد. وێنه‌کان شاندێكی پرۆژه‌ی (دۆس) له وڵاتی سوید، سه‌ردانی فینكورد سۆسایه‌تی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ئاشنابون به ئه‌زمون و به‌ڕێوه‌بردنی كار و چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كان له وڵاتی فینله‌ندا، رۆژی 5/4/2012 شاندێكی پرۆژه‌ی (دۆس) سه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی فینله‌ندی- کوردی كرد. زیاتر
24 هه‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چو ڕۆژی 2012/3/16 له شاری هێلسینکی به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ڕه‌وه‌ندی کوردی ئێواره کۆڕێکی ماته‌منی به بۆنه‌ی 24 هه‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چو . زیاتر
گرنگی ڕۆڵی ژنانی کورد له کۆمه‌ڵگا ڕۆژی سێشه‌مه 7.2.2012 له ناوه‌ندی ڕۆشه‌نبیری ستۆای شاری هێلسنکی له گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌کی زۆری به‌شدار بو که نیزیکه‌ی 80 که‌س ده‌بو له ڕه‌وه‌ندی کوردی ودۆستانی فینله‌ندی و نه‌ته‌وه‌کانی تر سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه‌چو . زیاتر به‌رزی قه‌ندیل و خۆڕاگری گه‌لی كورد ڕۆژی سێشه‌ممه 1.11.2011 کۆمەڵەی دۆستایه‌تی فینله‌ندی- کوردی له ناوه‌ندی ڕۆشه‌نبیری
ستۆای شاری هێلسنکی سمینارێکی ساز کرد.له‌سیمیناره‌که‌دا كه له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی فینله‌ندا به‌ڕێوه‌چو، چه‌ندین شعر و په‌خشان و نوسین و تابلۆ خرانه‌روو
كه ته‌عبیریان له‌و نه‌هامه‌تیانه ده‌كرد كه گه‌لی كورد به‌سه‌ری هاتوه. زیاتر کامپ و سه‌یران له Hovimäki کۆمه‌ڵه کامپ وسه‌یرانێکی له ڕۆژانی (29، 28، 31).2011.7 بۆ ئه‌ندامان وخانه‌واده کوردیه‌کانی دانیشتوی شاری هێلسینکی ساز کرد، ئه‌و سه‌یرانه به به‌رنامه‌ی جۆراوجۆری وه‌ك: مه‌له‌وان، ماسی گرتن و چالاکی وه‌رزشی هه‌مه‌ڕه‌نگ و هه‌روه‌ها فێربونی ڕێنمایه‌کانی هاتوچۆ بۆ منداڵان به‌ڕێوه‌چو. وێنه‌کان ئێواره‌یه‌کی کولتوری کوردی له شاری هێلسینکی به‌مه‌به‌ستی له یه‌ك نزیکبونه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی و دۆستانی فینله‌ندی و نه‌ته‌وه‌کانی تر کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی فینله‌ندی – کوردی به هاوکاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فینله‌ندا له ڕۆژی 6.6.2011 ئێواره‌یه‌کی کولتوری کوردی ساز کرد. زیاتر یادی 23 ساڵه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال له شاری هێلسینکی به‌ڕێوه‌چو به به‌شداری هه‌ر یه‌ك له نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی فینله‌ندی د.کریستینا کۆیڤونێن و لێکۆڵه‌ری
ئیتاڵی تایبه‌ت له سه‌ر کورد له دانیشگای تورک‌و خاتو ڤانیا لاڤێچیا و شاعیر و روناکبیر ئه‌نوه‌ر
ره‌شی عه‌وڵا له گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی تری کوردی، ئێوارەی ڕۆژی 14/4/2011 رێوڕه‌سمی
. یادکردنەوەی کارەساتی ئەنفال له شاری هێلسینکی پایته‌خت به‌ڕێوه چو
ئێواره کۆڕێک بۆ یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چو
به‌بۆنه‌ی 23هه‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ڕۆژی 16/3/2011 ئێواره کۆڕێك
له شاری هێلسنکی به به شداری شاعیر‌و ڕوناکبیر (ئه‌نوه‌ر ڕه‌شی عه‌وڵا)و نوسه‌رو ڕوناکبیری
عێراقی (یوسف ئه‌بوالفوز) و خاتو(شادمان عه‌لی) که‌سوکاری شه‌هیدان وخاتو (ڤانیا) لێکۆله‌ری
تایبه‌ت له سه‌ر کورد له گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی تری کورد و عێراقی وناوه‌ندی چاك به‌ڕێوه‌چو
ئیدانه کردنی کوشتنی خۆپێشانده‌ران له هه‌رێمی کوردستان
به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و ئیدانه کردنی کوشتنی خۆپێشانده‌ران له هه‌رێمی کوردستان،
ڕۆژی 23.2.2011 به به‌شداری زیاتر له 150 خۆپیشانده‌رله ڕه‌وه‌ندی کوردی له شاری
هێلسینکی پایته‌ختی وڵاتی فینله‌ندا به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم خۆپیشاندانێك سازکرا . زیاتر
بیری ئازاد وگۆڕانکاری. سمینار
ڕۆژی 3.2.2011 لە هێلسینکی پایتەختی وڵاتی فینله‌ندا کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی له ژێر ناوی
(بیری ئازاد و گۆڕانکاری) سمینارێكی بۆ نوسه‌ری به ناوبانگی فینله‌ندی کایسو ریسه‌نێن
و چالاکه‌وانی سیاسی ومه‌ده‌نی کورد کاک تاریقی یوسیفی به شێوه‌ی پانێل ساز کرد. زیاتر
سمیناری به‌ڕێز عارف باوه‌جانی له شاری هێلسینکی کۆمەڵەی دۆستایه‌تی فینله‌ندی- کوردی له ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11.11.2010 لە هێلسینکی پایتەختی وڵاتی فینله‌ندا سمینارێكی بۆ هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێز (عارف باوەجانی) که‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داری کورد و (کریستینا کۆیڤونێن) نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسی فینله‌ندی ساز کرد. زیاتر
پێشانگای فۆتۆگرافی کریستینا کۆیڤونێن سه‌باره‌ت به شاری که‌رکوك ڕۆژی 16.8.2010 به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ڕه‌وه‌ندی کوردی ونه‌ته‌وه‌کانی تر، به ناونیشانی (له نێو ڕۆژانی شه‌ڕدا له که‌رکوك) - پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی له لایه‌ن نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسی فینله‌ندی کریستینا کۆیڤونێنه‌وه کرایه‌وه ونزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ی خایه‌ند . زیاتر شاری ئاشتی یه‌که‌م موزیکالی کوردی به ستانداردی پڕۆفێشناڵی شاری ئاشتی به‌رهه‌می گروپی درامای کوردستانه له شانۆ– ناوه‌ندی پڕۆژه‌ی هونه‌ری کوردی له له‌نده‌ن، به هاونووسین سیمین چایچی و کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی و له ده‌رهێنانی کارزان. زیاتر
ئێواره كۆڕێك بۆ نوسه‌ری عێراقی یوسف أبو الفوز ڕۆژی شه‌ممه29.5.2010، کاتژمێر سێی پاش نیوه‌ڕۆ، له شاری هێلسینکی پایته‌خت له ناوه‌ندی ڕۆشه‌نبیری Stoa کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی فینله‌ندی – کوردی مێوانداری نوسه‌ری عێراقی " يوسف أبو الفوز" له ئێواره‌یه‌کی ڕوناکبیری کرد. زیاتر
له پێنجه‌مین ساڵ یادی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی فینله‌ندی – کوردی‌دا کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی فینله‌ندی – کوردی به بۆنه‌ی یادی 5 ساڵ دامه‌زراندنیه‌وه، له ڕێستورانتی ( پۆرت)ی شاری هێلسینکی پایته‌خت ئێواره‌یه‌کی کولتوری بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی ڕێکخست. زیاتر
مه‌راسیمی ڕێزلێنان له ته‌لاری ده‌وڵه‌تی Ritarihuone به ئاماده بونی سه‌رۆك کۆماری فینله‌ندا Tarja Halonen و وه‌زیری کۆچبه‌ران Astrid Thors ، کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی فینله‌ندی-کوردی به فه‌رمی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنانی که‌سایه‌تیه ناوداره‌کان ده‌کات. زیاتر
كۆڕێكی شیعری وهونه‌ری له سه‌نته‌ری ڕۆشه‌نبیری ستۆا 16.12.09 كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی فینله‌ندی – كوردی به هاوکاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فینله‌ندا كۆڕێكی شیعری وهونه‌ری بۆ هه‌ردوشاعیر و نوسه‌ری کورد ئه‌نوه‌ر ڕه عه‌وڵا و وریا مه‌زهه‌ر ساز کرد. زیاتر
سمینار: له نێوان هیوای دایکوباوکان و چاوه‌ڕوانییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا رۆژی هه‌ینی 11.12.2009 له شاری هه‌مێنلیننا له لایه‌ن رێکخراوی رێکار، رێکخراوی فینکورد، ئه‌نجومه‌نی ئه‌فغانه‌کانی فینله‌ندا و چه‌ند رێکخراوێکیتری فینله‌ندی و کوردی بۆ یه‌که‌م جار سێمینارێکی تایبه‌ت بۆ مافه‌کانی منداڵانی کۆچبه‌ر ساز کرا. زیاتر
کارزان به‌شداری له فیلمی TRIAGE ده‌کات کارزان شێره‌به‌یانی هونه‌رمه‌ندو فیلم کاری کورد به‌شداری ده‌کات له فیلمی TRIAGE . ئه‌م فیلمه پاێیه‌کی مه‌زن و گرنگی هه‌یه له ناو کولتور وبه‌رهه‌مه‌کانی فیلم کاری، یه‌که‌م به هۆی ئه‌وه‌ی که DENIS TANOVIC – ده‌رهێنه‌ری خاوه‌ند خه‌ڵاتی ئۆسکار – ئه‌م فیلمه‌ی ده‌رهێناوه. زیاتر
فیستیڤاڵی ڕۆشه‌نبیری وهونه‌ری نه‌ته‌وه‌کان له ڕۆژانی 4.9.-5.9.2009 فیستیڤاڵی ڕۆشه‌نبیری هونه‌ری نه‌ته‌وه‌کان له ژێر ناوی پردی ڕۆژهه‌ڵات " IDÄN SILTA" له لایه‌ن سه‌نته‌ری رۆشنبیری Stoa ی شاری هێلسینکی وڵاتی فینله‌ندا به‌ڕێوه چو به به‌شداری کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی فینله‌ندی – کوردی و ئه‌نجومه‌نی ئاشتی وگه‌شه‌پێدان بۆ کوردستان وچه‌ندین كه‌سایه‌تی ئاكادیمی و هونه‌ریی تر. زیاتر
ئێواره ئاهه‌نگی کولتوری کوردی به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندن وپشوی هاوینه‌وه له ناوه‌ندی ڕۆشه‌نبیری Vuotalo ڕۆژی 16.5.09 کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی ئێواره‌ێکی کولتوری کوردی سازکرد. زیاتر
کردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری شێوه‌کاری له ڕۆژی 15.4.2009 تا ڕۆژی 26.4.2009 سه‌باره‌ت به21 ساڵ یادی ئه‌نفال بۆ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کورد ( دانا بێکه‌س) له ژێر ناوی " ئه‌نفال و نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد" .
ڕێکخراوی Suomen Pakolaisapu ry بۆ پشتیوانی وهه ماهه نگی کردنی ڕێکخراوه دیموکراته‌کانی که‌مه نه‌ته‌وه کان له لایه ن Matti Forsbergوه له ڕۆژی 31.3.2009 سه‌ردانی ناوه‌ندی کولتوریکوردی – فینله‌ندی کرد .
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فینله‌ندا له ڕۆژی 3.2.2009 سمینارێك سازکرا سه‌باره‌ت به مافی په‌نابه‌رێتی نه‌هێشتنی گرفتی بێ‌کاری . زیاتر
فیستیڤاڵی ڕۆشه‌نبیری وهونه‌ری کوردی له ئێواره‌ی ڕۆژی 14.1.2009 لایه‌ن سه‌نته‌ری رۆشه‌نبیری شاری ئێسپۆی وڵاتی فینله‌ندا و به هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی فینله‌ندی – کوردی و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی وچه‌ندین كه‌سایه‌تی تری ئاكادیمی و هونه‌ریی فیستیڤاڵێکی ڕۆشه‌نبیری وهونه‌ری کوردی سازکرا. زیاتر
کۆبونه‌وه‌ی پاییز"کۆنفرانسی ساڵانه" له 17.12.2008 سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه‌چو،کۆمیته‌ی کارگێڕی بۆ ساڵی 2009 هه‌ڵبژێردرا، سوپاس بۆ سه‌رجه‌م به‌شداربووان
گه‌شتو گه‌ڕان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر هەرێمی کوردستان کۆڕ له ڕۆژی 7.12.2008 بۆ نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسی فینله‌ندی کریستینا کۆیڤونێن سازکرا. زیاتر
"رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی میانڕه‌وی رۆشه‌نبیرین" سازدانى سمینار له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان له ڕۆژی 14.11.2008 سه‌نته‌ری ڕۆشه‌نبیری ستۆا.زیاتر
کۆنترۆڵ کردنی گه نجانی کۆچبه ر له یاری قومار سازمانی کۆمه کی کۆمه ڵایه تی" پێداگۆگی" په یوه ندیه به ریگاکان، 15.5.2008 له هۆڵی کاروباری به ڕێبه رایه تی ده وڵه تی له شاری ڤاسای فینله ندا سێمینارێکی سازکرد بۆ باس کردن له سه‌ر کێشه ی قومار وگرفته‌کانی. زیاتر
18.04.2008 Stoa کۆڕ‌و نمایش کردن له "جینۆسایدی کورد، ئه نفال له نێو هونه ری شێوه کاری دا" له گه ڵ هه ردو هونه رمه ندی کورد و فینله ندی دانا بێکه س و پڕۆفیسۆر ئۆڵاڤی فێلما ن به شی سه ره کی ئه م کۆڕه به ڕێوه ده به ن . زیاتر
Kor û nmayiþ kirdn le Vuotalo 07.03.2008. ” Meînetî gel be çawî dikomêntîewe” bo derhênerî kurd û nûserî finlandî. Zyatr
Kor û nmayiþ kirdn le 26.01.2008. Bo hûnermendî peîker taþ Omar Bebaþ le jêr nawnîþanî " Hûner-yarmetîderî qûrbanyekanî zebrû- zenge " be beþdarî Minna Tuunainen profîsor le bwarî berhem hênanî huner , beþî serekî em kore berêwe deben. Zyatr
Syasetî gerandneweî EU- bryarî kêye?-smînar 15.11.2007 le Vanha ylioppilastalo-Helsinki.Xwêndneweî wtar le layen berprsî komeley dostayêtî Finlandî-kurdî. Zyatr
پسپۆڕێكی زانسته سیاسییه‌كان بابه‌تێك له‌سه‌ر كه‌ركوك له‌ڕۆژنامه‌یه‌كی فینله‌ندادا بڵاوده‌كاته‌وه خۆپێشاندان له 12.9.2008 له هێلسینکی بۆپشتێوانی له داخوازیه‌کانی زیندانیه‌کان سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی کورد سه‌لاح ره‌شید بۆ فینله‌ندا به‌شداری گه‌نجان له جامی هێلسینکی بۆ تۆپی پێ
|
|
||